پەڕەی فەیسبووکی یاریگا گەڕایەوە

دوای نزیکەی ماوەی مانگێک داخرانی پەیجی فەرمی تۆڕی وەرزشی یاریگا لە فەیسبووک، شەوی ڕابردوو گەڕایەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە 2025-10-08 پەڕەی فەرمیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک داخرا.

درەنگانی شەوی ڕابردوو 4ی تشرینی یەکەمی 2025 تۆڕی وەرزشی یاریگا ڕایگەیاند؛ “ دوای نزیکەی مانگێک داخران بە هۆکاری تەکنیکی، کەمێک بەر لە ئێستا پەرەی فەرمی یاریگا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گەڕایەوە.”

دوای داخرانی پەیجی یاریگا لە فەیسبووک، داڵ میدیا بەدواداچوونی بۆ هۆکاری داخرانەکەی کرد و بەڕێوەبەری تۆڕی وەرزشی یاریگا ڕایگەیاند؛ “بەهۆی پەخشکردنی یارییەکانی خولی عێراقەوە پەیجەکەمان داخراوە، بەڵام ئێمە گرێبەستی یاساییمان لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی عێراق هەیە.”

تۆڕی وەرزشی یاریگا ، ئاژانسێکی ھەواڵیی وەرزشیی کوردستانە، لە ساڵی 2006 دامەزراوە و گرنگی بە ڕووماڵکردنی ھەواڵ و چالاکییە وەرزشییەکانی کوردستان و جیھان دەدات و لە ڕێگەی وێبسایت، ئەپڵیکەیشنی مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ناوەڕۆکەکانی بڵاودەکاتەوە.