بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت؛ هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرێد، ئۆتۆمبێلی BYD لە ڕسومات دەبەخشرێت.
ڕۆژی سێشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2025 هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە لێدوانێکدا بە تۆڕی 964ی ڕاگەیاند؛ “ئۆتۆمبێلی BYD بكەن بە تەكسی، ڕسوماتی بەخشراوە وەك ئۆتۆمبێلەكانی كارەبایی و هایبێرد.”
هێمن میرانی ئەوەی بە خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی BYD ڕاگەیاند، بەخۆیان دەتوانن داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی دارایی بكەن، وە باشترە كۆمپانیاكەش بیكات، بە مەبەستی داشكان و بەخشین لە ڕسومات.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەش کرد، کە داشكانی ڕسوماتی گومرگی لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە و پێویستە ڕوونكردنەوەیەك پێشكەش بكرێت لە بارەی جۆر و تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلەكە، بۆ ئەوەی دیراسە بكرێت.
لە کۆتایدا هێمن میرانی جەخت لەوە دەکاتەوە، حكومەت بۆ ئۆتۆمبێلی تەكسی كارەبایی و هایبێرد بەخشینی بۆ ڕسومات كردووە و ئەمەش لە پێناو هاوكاریكردنی چینی شۆفێرانی تەكسییە.