پیاوێک تەقە لە ژنەکەی دەکات و دواتر خۆی دەکوژێت

ئەمڕۆ لە شاری کەرکووک پیاوێکی عەرەب تەقە لە هاوژینەکەی دەکات، پاشان دەستبجێ خۆی دەکوژێت و هاوژینەکەی باری تەندروستی ناجێگیرە.

ئەمڕۆ سێشممە 21ی ئۆکتۆبەری 2025 عامر نووری گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند؛ پیاوێک بەهۆی تەقەکردن لە خێزانی و پاشان لە خۆی گیانی لەدەستدا. 

گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئەوەشی ڕاگەیاند، “ژنەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئێستا لەژێر چاودێریی چڕدایە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.”

بە گوتەی عامر نووری، “هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە بۆ زانینی وردەکاری و هۆکارەکانی، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش پێدەچێت کێشەیەکی خێزانی لەپشت ئەم رووداوەوە بێت.”

هاوبەشی کردن

گەر درەخت لە پێش ماڵ و دوکانەکەت نەچێنیت 150 هەزار دینار غڕامە دەکرێیت

شارەوانی کەلار لە نوێترین بڕیاریدا، هەموو خاوەن ماڵ و دوکانێک ناچار دەکات بە چاندنی درەخت و لە ئەنجامی جێبەجێ نەکردنی سزا دەدرێت. ئەنجومەنی شارەوانی کەلار...

تەکسی BYD لە ڕسومات دەبەخشرێت 

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت؛ هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرێد، ئۆتۆمبێلی BYD لە ڕسومات دەبەخشرێت. ڕۆژی سێشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2025 هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە لێدوانێکدا...

باران بارین لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ ئەگەرى هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە و سبەیش هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران دەبێت. ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2025  کەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی...

دەستڕێژی گوللە لە شەش جوتیار کرا و گەنجێک گیانی لەدەستدا 

لە سنووری قەزای کەلار کۆمەڵێک جوتیار لە کاتی کارکردن لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی نەناسراوە دەستڕێژی گوللەیان لێ دەکرێت و یەکێک گیان لەدەست دەدات. ڕووداوەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو...

حکومەتی هەرێم ئەو گەنجانە دەگەڕێنێتەوە کە لە لیبیا گیریان خواردووە

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت: لە ماوەی هەفتەیەکدا ڕێکارە پێویستەکان تەواو دەبن و ئەو گەنجانە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان کوردستان کە لە لیبیا گیریان...

کەشناسی هەرێم: نمە باران و خۆڵبارین ئەو ناوچانە دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی کەشوهەواوی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردۆتەوە؛ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەیش ئەگەری باران بارین...

مەسرور بارزانی: لە كوردستان پارتی هیچ ڕكابەرێكی نەماوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی  جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریکرد لە ئاهەنگی بانگەشەی پارتی لە شاری هەولێر.  گرنگترین پەیام و وتەکانی مەسرور بارزانی:  وتیان دەتانڕوخێنین، دەتانوەستێنین، تێكیدەدەین،...

لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان عومڕەکارێکی کورد کۆچی دوایکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی سونەتی عومڕە و کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان خاتوونێکی تەمەن 88 ساڵ بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەک کۆچی دوایکرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2025 کاروان ستونی گوتەبێژی...

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێک و 35 مەڕ مرداربوون 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندێکی سنووری دوزخورماتوو، ئۆتۆمبێلێک بە خێرایەکی زۆر خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێکدا، بەهۆیەوە 35 سەر مەڕ مرداربوون و شۆفێرکە سەلامەتە. ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی ئۆکتۆبەری 2025 لە...

هەواڵی ناوخۆ