مەسرور بارزانی: لە كوردستان پارتی هیچ ڕكابەرێكی نەماوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی  جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریکرد لە ئاهەنگی بانگەشەی پارتی لە شاری هەولێر.

 گرنگترین پەیام و وتەکانی مەسرور بارزانی: 

وتیان دەتانڕوخێنین، دەتانوەستێنین، تێكیدەدەین، وتمان ناتوانن، نەشیانتوانی.

بەغداد بووەتە شوێنی ئەو لایەنانەی كە نەیانتوانیوە لە كوردستان ململانێی پارتی بكەن.

ئەو دەنگانەی بۆ لایەنەكانی دیکە دەچن ناكەونە خزمەتی كوردستان.

پێشڕەوی كورد هەتاهەتایە هەر پارتی دەبێت و هەر سەرۆك بارزانیش سەرۆكمان دەبێت.

دەبێت هەوڵێكی جدی بدەین بۆ ئەوەی پارتی ببێت بە ئامرازی گەیشتنی گەلەكەمان بە ئامانجەكانی خۆی.

لە كوردستان پارتی هیچ ڕكابەرێكی نەماوە، ئەوەی ماوە ئێستا لە بەغداد ململانێی پارتی دەكەن، بۆیە پێویستە بچینە بەغدادو لەوێ‌ شەڕ لەسەر مافەكانمان بكەین.

بەغداد بووەتە شوێنێك بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە چاویان بە سەركەوتنەكانمان هەڵنایە.

بەغدادیان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی لەوێ‌ رێگری لە پرۆژەو سەركەوتنەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.

داوا لە لایەنگرانی پارتی دەكەم خۆیان نەخنە ئاستی خەڵكانێكی تر كە چاویان بە سەركەوتنی پارتی هەڵنایە.

ئێستاش دەیانەوێت گومان دروست دەكەین لەوەی كە بتوانین مافەكانی خەڵكی كوردستان بەدەستبهێنین، دیسان پێیان دەڵێین دەتوانین سەركەوتنی زیاتر بەدەستبهێنین.

لە بەشێکی کۆتایی قسەکانی دەڵێت: خەڵكی تر پێشتریش هەوڵی جدییان داوە كە لە جیاتی ئێمە خۆیان وەك نوێنەری خەڵكی كوردستان پیشانبدەن، بەڵام نە بەرگریان لە كوردستان كردووەو نە ئامادەبون خۆیان بكەن بە قوربانی، بەڵكو دەستیان لەگەڵ ناحەزان تێكەڵ كردو پلانیان دژی داڕشت.

هاوبەشی کردن

ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێک و 35 مەڕ مرداربوون 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندێکی سنووری دوزخورماتوو، ئۆتۆمبێلێک بە خێرایەکی زۆر خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێکدا، بەهۆیەوە 35 سەر مەڕ مرداربوون و شۆفێرکە سەلامەتە. ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی ئۆکتۆبەری 2025 لە...

تەرمی پێشمەرگەیەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی پێشمەرگەیەک لە چیای گۆیژە لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە کوژراوی دۆزرایەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئۆکتۆبەری 2025 میدیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی هەواڵی دۆزینەوەی تەرمی کەسێکیان بڵاوکردەوە کە پیشەی...

بەبۆنەی هەڵبژاردنی عێراق 9 ڕۆژ پشوو دەبێت

بەمەبەستی بەکارهێنانی قوتابخانەکان لە عێراق، نۆ ڕۆژ پشوو دەبێت و بۆ هەرێمیش تا ئێستا بڕیاری لێ نەدراوە. ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 نەبەرد عومەر، بەرپرسی...

تەرمی پیرە پیاوێک لە کەلار دوای سێ ڕۆژ مردن دۆزرایەوە

لە قەزای کەلار، دوای سێ ڕۆژ مردن تەرمی پیاوێکی پیر لەنێو ژووری هۆتێلێکی شارەکە دۆزرایەوە و بە بۆنی ناخۆش زانیوویانە. ئەمڕۆ سێشەممە، بە مردنی هاووڵاتییەکە...

گەنجێک بووە قوربانی بانگەشەی هەڵبژاردن 

گەنجێکی پارێزگای دهۆک لەکاتی بەرزکردنەوە و گواستنەوەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە و دوای چەند رۆژێک گیان لەدەست دەدات. ڕووداوەکە چەند ڕۆژێک پێش...

یاریگا نێت: بەزووترین کات دەگەڕێینەوە 

پەیجی یاریگا نێت داخرا و بەڕێوەبەرەکەی بە داڵ میدیا ڕاگەیاند؛ بەزووترین کات دەگەڕێینەوە خزمەت وەرزش و وەرزش دۆستانی کوردستان. دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی 2025-10-08 پەیجی یاریگا نێت...

فرۆشتنی ئەندۆمی و خواردنەوە گازییەکان لە قوتابخانەکان قەدەغەکرا

قایمقامیەتی ڕانیە لیستی کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوەی بڵاوکردەوە کە ڕێگەپێنەدراون بۆ فرۆشتنیان لە فرۆشگاکانی قوتابخانەکان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، قایمقامیەتی قەزای ڕانیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لیستێکی...

کۆچبەرێک: چوپەکەمان کون بووە و خەریکە نقوم دەبێت

60 کۆجبەری کورد، لە کەناڵی ئینگلیزی لە لێواری مەرگدان و زۆربەیان ژن و منداڵن. ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئۆکتۆبەری 2025 چالاکوان ڕەنج پشدەری بڵاویکردۆتەوە؛ “بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بووەوە...

کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ژنەکەی دەستگیرکرا 

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە شاری سلێمانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، بەیانی ئەمڕۆ پۆلیس دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی ڕاگەیاند. ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئۆکتۆبەری 2025 پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند؛” لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک،...

هەواڵی ناوخۆ