ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندێکی سنووری دوزخورماتوو، ئۆتۆمبێلێک بە خێرایەکی زۆر خۆی کرد بەنێو ڕانەمەڕێکدا، بەهۆیەوە 35 سەر مەڕ مرداربوون و شۆفێرکە سەلامەتە.
ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 15ی ئۆکتۆبەری 2025 لە نزیک گوندی قوم پەڵکی ناوچەی داودە لەسنوری دوزخورماتوو ڕوویداوە.
خاوەنی ڕانەمەڕەکە ناوی جاسم ئەحمەد و دەربارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند؛ دوای لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانمان، بەرەو ماڵەوە دەمانگەڕاندەوە، لەسەر شەقامەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامری بەتیژڕەوییەکی زۆرەوە خۆی بەڕانەمەڕەکاندا کێشاوە.
بە گووتەی خاوەنی مەڕوماڵاتەکە، کۆی ئەو مەڕانەی لەم ڕووداوە مرداربوون 35 سەر دەبێت.
دەربارەی گیانی شۆفێرەکە و ئۆتۆمبێلەکەی داڵ میدیا زانیوویەتی؛ شۆفێرەکە سەلامەتە و تەنها ئۆتۆمبێلەکەی زیانی بەرکەوتووە، هەروەها ئاماددەی تەواوەتی دەربڕیوە بۆ قەرەبووکردنەوە خاوەن مەڕوماڵاتەکە.