تەرمی پیرە پیاوێک لە کەلار دوای سێ ڕۆژ مردن دۆزرایەوە

لە قەزای کەلار، دوای سێ ڕۆژ مردن تەرمی پیاوێکی پیر لەنێو ژووری هۆتێلێکی شارەکە دۆزرایەوە و بە بۆنی ناخۆش زانیوویانە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بە مردنی هاووڵاتییەکە زاندراوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار دەربارەی مردنکە دەڵێت؛ لە یەکێک لە هۆتێلەکانی قەزای کەلار ماوەی 3 ڕۆژە پیاوێک گیانی لەدەستداوە و ئەمڕۆ تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

داڵ میدیا زانیوویەتی؛ ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی شارەبانی باشووری کوردستانە لە پارێزگای دیالەیە و تەمەنی 84 ساڵە. 

ئەمڕۆ بەهۆی بۆنی ناخۆشی تەرمەکەی زاندراوە کە گیانی لەدەستداوە، تا ئێستاش هۆکاری گیان لەدەستدانی ئاشكرا نەبووە.