گەنجێکی پارێزگای دهۆک لەکاتی بەرزکردنەوە و گواستنەوەی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە و دوای چەند رۆژێک گیان لەدەست دەدات.
ڕووداوەکە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە کۆمەڵگەی شاریای پارێزگای دهۆک، لە کاتی گواستنەوەی پۆستەر و کەرەستەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕوویداوە، گەنجەکە لەکاتی سەرقاڵی بە پۆستەرەکان لە ئۆتۆمبێل کەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی بردینداربووە.
گەنجەکە ناوی عیماد خدر، تەمەن 22 ساڵ بووە. دوای مانەوەی چەند ڕۆژێک لە ژێر چاودێری چڕ، بەهۆی سەختی برینەکەویەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک گیانی لەدەستدا.
لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و دوای بانگەشە، ڕووداوی گیان لەدەستدان و برینداربوون بەهۆی هەڵواسین و لێکردنەوەی پۆستەر و کەرەستەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن ڕوودەدات.