سەرۆک بارزانی: ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە

سەرۆک بارزانی لە هەشتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: نیشتیمان نەخشەیەک نیە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکوو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئەیلولی 2025 سەرۆک بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی تایبەت بە ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ هەشت ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی. لە ڕێککەوتی 2017-09-25 بەسەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی و بەدەستهێنانی دەنگی زۆرینەی بەڵێ گشتپرسیی سەربەخۆی کوردستان ئەنجام درا.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: 
نیشتیمان نەخشەیەک نیە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکوو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ.

ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە.