گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان لە قەزای کفری بە هەڵە گوللەی بەرکەوت و دوای دوو ڕۆژ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ڕووداوەکە 22ی ئەیلولی 2025 ڕوویداوە، کەسێک کە پیشەی پێشمەرگەیە لە کاتی پاککردنەوەی چەکەکە گوللەیەک دەردەچێت و بەر کەسێکی دیکە دەکەوێت. ڕاستەوخۆ دوای ڕووداوەکە ڕوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دەدات.
ئەو گەنجەی کە کە گوللەی بەرکەوتووە تەمەنی 20 ساڵە و خەڵکی شاری کفرییە، زانیارییەکان تەواو ئاشکرای دەکەن کە بە هەڵە گوللەی بەرکەوتووە.