پیاوێک بەهۆی شکاندنی سووراوی ژنەکەی دەستگیردەکرێت

لە پارێزگای کەرکووک ژنێک سکاڵایی یاسایی لەسەر هاوسەرکەی تۆمار دەکات بەهۆی ئەوەی سووراوەکەی لێ شکاندووە.

ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوز ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی ئەیلولی 2025 بڵاویکردۆتەوە؛ لە پارێزگای کەرکووک ناکۆکی و دەمەقاڵێ لەنێوان ژن و مێردێک دروست دەبێت، بەهۆی ئەوەی پیاوەکە سووراوی ژنەکەی دەشکێنێت، هەر بۆیە سکاڵای یاسایی لەسەر مێردەکەی تۆمار دەکات و داوای دەستگیرکردنی دەکات.

شەفەق نیوز ئەوەشی ڕاگەیاند؛ ئەم دۆسیەیە بۆتە جێگای سەرسوڕمان لای خاڵکی، چونکە ڕووداوێکی توندوتیژی خێزانی لەگەڵ ناکۆکییەکی بچووکی خێزانیی تێکەڵکراوە کە دواتر پەرەی سەندووە و بووەتە بە داوای یاسایی فەرمی.