پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پێنج پڕۆژەیاسا دەدات

A general view of the Iraqi parliament in Baghdad, Iraq, January 9, 2022. REUTERS/Abdullah Dhiaa Al-Deen

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پێنج پڕۆژەیاسا و خوێندنەوەی پێنج پڕۆژەیاسای دیکە کۆ دەببێتەوە

کاتژمێر 01:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 5-8-2025 پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پێنج پڕۆژەیاسا دەدرێت و پێنج پڕۆژەیاسای دیکەش خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت

 ئەو پێنج پرۆژەیاسایەی بۆ دەنگدان لە بەرنامەی کاردان بریتین لە: پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی بنەماکانی هاوسەنگکردنی بڕوانامە و پلەی زانستیی عەرەبی و بیانی، پرۆژەیاسای پەسندکردنی رێککەوتنی هاندان و پاراستنی دوولایەنەی وەبەرهێنان لەنێوان عێراق و سعودیە، پرۆژەیاسای رێکخستنی وزەی نوێبووەوە، پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمی و تیشکی و کیمیایی و بایۆلۆژی و پرۆژەیاسای تەندروستیی دەروونی.

هەروەها خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای دیوانی وەقفی سوننە، پرۆژەیاسای چاودێریی نەوجەوانان و پرۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی قاسرین دەکرێت. هاوکات خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای کۆلێژی فڕۆکەوانیی سوپا و پێشنیازەیاسای رێکخستنی مافی کەمینەکان دەکرێت.