تەقینەوەی گولـلەتوپێک گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

تەقینەوەیەک لە گوندی گەوڕێک لە نزیک گوندی کانی ماران لە سنووری هەلەبجە ڕوویدا. پۆلیس دەڵێ، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئابی 2026 ئاکام قوتبەدین، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند: “لە هەڵەبجە دوو کەس دەسکاری گوللـە تۆپیان کردووە لە ماڵێکدا، پێیاندا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.”

گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش کرد، “دوو کەسەکە کەوتوونەتە ژێر دار و بنمیچی گەوڕەکەوە، نازانین بریندار هەیە یان نا.”

هيزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.