وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، هه‌رچی داواكراوێك هه‌بووبێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراقه‌وه هه‌موویان جێبه‌جێ كراون و ژماره‌یه‌كی زۆر داواكراو ده‌ستگیركراون و ڕاده‌ستیان كردوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئابی 2026 ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، هه‌رچی داواكراوێك هه‌بوبێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه هه‌موویمان جێبه‌جێ كردووه و ژماره‌یه‌كی زۆر داواكراو ده‌ستگیركراون و ڕاده‌ستمان كردوون.”
ڕێبەر ئەحمەد گوتیشی: ” له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له پاره و زێڕدا گیراوه و له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی.”
وەزیری ناوخۆ باسی لەوەش کرد، “له‌بواری گه‌نده‌ڵی و مادده‌ی هۆشبه‌ر و تیرۆر زۆر جدی بووین و هه‌رداواكراوێك هه‌بێت ده‌ستگیری ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ماهه‌نگی ته‌واو ده‌كه‌ین.”