به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/7/29 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران به سه‌رۆكايه‌تيى ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕه‌حمانى سڵاو و ڕێزى مه‌سعوود پزشكيان، سه‌رۆككۆمارى ئيسلاميى ئێرانى به نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گه‌ياند و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیەوە نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ پزشكيان، جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا ده‌ڕوانێت.