دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند، کارەبای 25 قوتابخانە لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان دەکاتە سیستمی سۆلار.
ئەمڕۆ دووشەممە موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگاکە ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ لە دهۆک دەست دەکرێت بە بنیاتنانی سیستمی سۆلار بۆ 10 قوتابخانەی سنوورەکە. هاوکات 10 قوتابخانەی دیکە لە سنووری هەولێر و پێنج قوتابخانەش لە سنووری هەڵەبجە کارەبایان دەکرێتە وزەی خۆر”.
سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەشڵێت: “پارەی پڕۆژەکە 90%ـی لەلایەن ڕێکخراوە بیانییەکانەوە دابیندەکرێت”.