کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەشناسیی هەرێم دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەکات کە پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزیکەی شەش پلەی سیلیزی دادەبەزن.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ی ئابی 2026 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند:  ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، بە شێوەیەکی بەرچاو و بە بڕی چوار بۆ شەش پلەی سیلیزی لە ناوچە جیاجیاکاندا دادەبەزێت.

بۆ سبەی سێشەممە بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە و پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، یەک بۆ دوو پلە بەرز ببنەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندووشەممەسێشەممە
هەولێر3536
سلێمانی3435
دهۆک3936
هەڵەبجە3637
زاخۆ3436
چەمچەماڵ3537
ئاکرێ 3436
پیرمام3133
گەرمیان 3939
حاجی ئۆمەران2726