ڕۆژی پێنجشەممە لاهوور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی لالەزار لە سلێمانی دادگایی دەکرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئابی 2026 دانا تەقیەدین گوتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار ڕایگەیاند: بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و پۆلادی برای و 12 کەسی دیکە لە دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگای 2ـی تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوەبچێت.
باسی لەوەشکرد، لە ساڵی 2025ـەوە داوایانکردووە کە دادگاییکردنی ئەو کەسانە بگوازرێتەوە بۆ هەولێر، بەڵام ئەو پرسە هیشتا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.
لەبارەی هۆکاری پەکخستنی دادگای پێداچوونەوە پەیوەست بەم دۆسیەیەوە، دانا تەقیەددین ڕوونیکردەوە، فشارێکی زۆر بۆ سەر دادگای پێداچوونەوە هەبوو بۆ ئەوەی دۆسیەکە بە نووسراوەکانەوە بنێرێت. هەروەها دادوەرانی دادگای تیرۆر پابەندی بڕیارەکانی سەرووی خۆیان نەدەبوون.