سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد، هاوکات، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌کاربوونی له بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی ئابی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کلیمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا که شتیفان ڤێنت، بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر ئاماده‌ی بوو، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ ڕۆڵ و پشتیوانیی بەردەوامی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها وێڕای پشتگیری، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌کاربوونی له ڤێنت کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
لای خۆیه‌وه زێمتنەر جه‌ختی کرده‌وه که یه‌کێتیی ئه‌ورووپا پابه‌ندی پشتگیری و هاوکاریکردنی عێراق و هه‌رێمی کوردستانه، هه‌روه‌ها خوازیاری بره‌ودانی زیاتره به په‌یوه‌ندییه‌کان و له هه‌موو بواره‌کاندا به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانیان.
دۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.