سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەڵمانیا دەكات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەندام پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا كرد و سوپاسی پشتیوانییەکانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئابی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە قاسم تاهیر ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا سەر بە لیستی پارتی سەوز، كرد.

لە دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی پەرلەمانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی كوردستان لە كاتە سەختەكاندا بەرز نرخاند، بەتایبەت لە شەڕی دژی تیرۆردا، هه‌روه‌ها حه‌وانه‌وه‌ و هاوكاریكردنی ئاوارە ئێزدییەكان لەو وڵاتە.

دوا پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە و پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا لە هەموو بوارەكاندا، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.