نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی چلەی هاوینەوە، پەیامێکی ئاراستەی میر بابەشێخ و ئەنجومەنی ڕووحانی و ئێزدییان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی ئابی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بلاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “جەژنی چلەی هاوینە، بەگەرمی لە جەنابی میری ئێزدییان، بابەشێخ، جڤاتی ڕووحانی و هەموو هاونیشتمانییانی ئیزدی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها لە هەموو ئێزدییان لە سەرانسەری جیهان پیرۆز دەکەم.”
نێچیرڤان بارزانی، لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: “هاونیشتمانییانی ئێزدی و هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان هەر بە لانکەی پێکەوەژیان و وڵاتی هەمووان بێ جیاوازی دەمێنێتەوە، هەروەها هەمیشە پارێزەری کولتووری فرەڕەنگی دەبین.”
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
جەژنا چلێ هاڤینێ، ب گه‌رمی ل جه‌نابێ میرێ ئێزدییان، بابه‌شێخ، جڤاتا ڕۆحانی و هه‌می هه‌ڤوه‌لاتی یێن مه یێن ئێزدی ل هه‌رێما کوردستانێ و عێراقێ، هه‌روه‌سا ل هه‌می ئێزدییان ل سەرانسەری جیهانێ پیرۆز دکەم. هیڤیدارم ئەڤ جەژنە ب خێر و خۆشی بۆ هه‌میا ڤه‌گه‌ڕیت.
هه‌ڤوه‌لاتی یێن مه یێن ئێزدی و هه‌می پێکهاتهیێن نه‌ته‌وه‌یی و ئۆلی پشتڕاست دکه‌ین کو هه‌رێما کوردستانێ دێ هه‌ر مینیت وارێ پێکڤه‌ژیانێ و وه‌لاتێ هه‌میان بێ جوداهی و دێ هه‌رتم پارێزڤانێن کولتوورێ پڕڕهنگیێ بین.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ