کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی کۆتاییهات و باسی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی کوردستان نەکرا.
هەرچەندە لە کارنامەی پێشوەختەی کۆبوونەوەکەدا پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان نەنووسرابوو، بەڵام زانیاری هەبوو کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا باس بکرێت و بڕیار لەسەر ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدرێت.
کێشەی مووچە لەسەر داهاتی نانەوتییە کە بەغدا داوای 120 ملیار دەکات و حکومەتی هەرێمیش ڕازی نییە ئەو بڕە ڕادەست بکات.
بەگوێرەی سەرچاوەیەک، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 60 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی ئامادە کردووە، هەر کاتێک بەغدا بڕیاری فەرمی لەسەر ڕەوانەکردنی مووچە بدات، ڕاستەوخۆ ئەو بڕە پارەیە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.