چۆپی فەتاح سێ گۆرانی بە زاراوەی بادینی بڵاودەکاتەوە

خانمە هونەرمەندی كورد چۆپی فەتاح، لە نوێترین بەرهەمیدا سێ گۆرانی بە زاراوەی بادینی بڵاودەكاتەوە بە ناوەكانی ”دێ بهەژینە، ئەز ناڤ كچكا، دێ بێژنێ ”

گۆرانی دێ بهێەژینە لە نووسینی مۆفەق گۆران و وەزیر خالیدە و ئاوازی مۆفەق گۆرانە هەروەها گۆرانی ئەز ناڤ كچكا لە نووسین و ئاوازی بەختیار فەتاحە و گۆرانی دێ بێژنێ لە نووسینی سەلمان شێخ مەمییە و ئاوازی شامیل بیرفەكانییە.

چۆپی شاكر فەتاح لە 10ی حوزەیرانی 1983 لە شاری كەركووك لەدایكبووە لە ساڵی 2003 یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە.