پارێزگاری موکداهان لە تایلەند ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لەگەڵ گرووپێکی 35 کەسی لە پیاوانی ئایینی (بوودیەکان)، 8 کەسیان گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر لەم ڕووداوەدا، 14 کەسی دیکە بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، کە باری تەندروستیی 4 کەسیان ناجێگیرە.
ئەم گرووپە کە لە پارێزگای موکداهانەوە (375 میل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بانکۆک) دەستیان بە گەشتێکی ئایینی کردبوو، بە نیازبوون مەودای 160 میل بە پێ بەرەو پارێزگای “ئوبۆن ڕاتچاتان”ی ببڕن.