ئەمڕۆ، کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە گوتارێکدا، بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی لە سەرۆکایەتیی پارتی کرێکاران و پۆستەکەی لە حکومەت ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026 کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند: “ئەو پرسیارەی ئێستا پارتەکەم دەیکات ئەوەیە، ئایا من باشترین کەسم بۆ ئەوەی سەرکردایەتییان بکەم لە هەڵبژاردنی گشتیی داهاتوودا. من وەڵامی ئەندامانی پارتەکەم بۆ ئەو پرسیارە بیست و بەوپەڕی ڕێزەوە ئەو وەڵامە قبووڵ دەکەم.”
کیەر ستارمەر، گوتیشی: “هەر بڕیارێک کە داومە، لە پێناو خستنەپێشەوەی ئەو وڵاتە بووە کە خۆشم دەوێت. هەر لەبەر ئەمەشە کە دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی پارتی کرێکاران دەبم. بەیانی ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ خاوەنشکۆ پاشا کردووە بۆ ئەوەی بڕیارەکەی خۆمی پێ ڕابگەیەنم.”
کیەر ستارمەر دوای سەرکەوتنی گەورەی پارتی کرێکاران لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی مانگی تەممووزی ساڵی 2024، پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای وەرگرت و کۆتایی بە دەسەڵاتی 14 ساڵەی پارتی پارێزگاران هێنا.