دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات کە ئەگەر هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بدات، هەموو دەرگاکانی دۆزەخی بهڕوودا دهكرێتهوه.
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی حوزەیرانی 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “ئەوەی بۆ من گرنگە ئەوەیە ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستنەهێنێت، ئەوەی هانی دام کە ڕێککەوتن ئەنجام بدەین ئەوە بوو دڵنیاییمان وەرگرتووە کە ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.”
ترەمپ گوتیشی: “ئەگەر تاران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بدات، ئەوا دەرگاکانی دۆزەخی بەڕوودا دەکرێنەوە.”
سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی قسەکانی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هەوڵەکان بۆ گۆڕینی ڕژێم لە ئێران شکستیهێناوە و هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێناوە.
بهگوێرهی بهرپرسانی ئهمریكا و ئێران، بڕیارە هەینی داهاتوو لە شاری جنێڤی سویسرا بە شێوەیەکی فەرمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە واژۆ بکرێت، تاوهكو ئێستا وردەکاری ڕێککەوتنەکە بە فەرمی ئاشکرا نەکراوە.