فڕۆکەیەک بە 12 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا

کەناڵی ئەی بی سی نیوزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە ئەمریکا کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە فڕۆکەوانەکە و سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026 کەناڵی ئەی بی سی نیوز(ABC NEWS)ی ئەمریکی ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی بچوکی نەفەرهەڵگر لە نزیک فڕۆکەخانەی “باتلەر” لە ئەمریکا، هەر لە دوای فڕینییەوە کەوتووەتە خوارەوە و 12 کەس گیانیان لەدەستداوە.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دەستەی نیشتمانی بۆ سەلامەتی گواستنەوە و فەرمانگەی فیدراڵی بۆ فڕۆکەوانی سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری ڕووداوەکە.

فڕۆکەکە سەر بە کۆمپانیای “سکای دایڤ کانزاس سیتی” بووە و کۆمپانیاکەش ڕووداوەکەی بە کارەساتێکی گەورە وەسف کردووە.