فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەر بە هێزی ئاسمانیی هیندستان کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە 13ی حوزەیرانی 2026 سوپای هیندستان ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازیی جۆری ئەنتۆنۆڤ (ئەی ئێن-32)ی سەر بە هێزی ئاسمانیی هیندستان، لە کاتی نیشتنەوەیدا لە بنکەی ئاسمانیی جۆرهات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان کەوتە خوارەوە و بەو هۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەست دا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای هینداستاندا هاتووە، “هێزی ئاسمانیی هیندستان بەداخە بۆ گیانلەدەستدانی پێنج لە سەربازەکانی لە ڕووداوەکەی جۆرهاتدا.”
پێشتر و لە ساڵی 2019شدا، فڕۆکەیەکی هەمان جۆر کە لە بنکەی جۆرهاتەوە فڕیبوو، لە نزیک سنووری چین کەوتە خوارەوە، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەرجەم سەرنشینان و تیمی فڕۆکەوانییەکەی کە ژمارەیان 13 کەس بوو.