تەندروستی ڕاپەڕین ئاماری ڕووداوەكانی چوار ڕۆژی جەژنی قوربانی بڵاو كردەوە، بەپێی ئامارەكە لەو چوار ڕۆژەی جەژن 3 حاڵەتی پێوەدانی مار و 30 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک تۆمارکراوە.
ڕۆژی یەکشەممە 31ی ئایاری 2026 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: لە چوار ڕۆژی جەژندا 1649 هاووڵاتیی سەردانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینیان کردووە و لەو ڕێژەیەش 200 هاووڵاتی داخڵکراون لە ناو نەخۆشخانەکاندا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت: لەو چوار ڕۆژەی جەژنی قورباندا، 11 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە، 3 حاڵەتی پێوەدانی مار و 30 حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و 7 حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمار کراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی ڕاپەریندا ئەوەش هاتووە، کە 40 برینداری چەقۆ هەبووە و 104 غەسلی گورچیلەش ئەنجامدراون.