پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات: گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بڕی 123 گەڵا پارە و ئایفۆنێکی جۆری 17 دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
ڕۆژی پێنجشەممە 26ی ئاداری 2026 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: “هاووڵاتییەکی تەمەن 60 ساڵ، بە مەبەستی گەشتکردن سەردانی بەنداوی دەربەندیخان دەکات و لەوێ بەهەڵە بڕی 12 هەزار و 300 دۆلار و بڕێک پارەی عێراقی و مۆبایلێکی جۆری ئایفۆن 17 بەهەڵە دەخاتە ناو ئۆتۆمبێلێکی دیکەوە.”
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، “پاش ئەوەی گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بەناوی ‘کاوان شێخ حەکیم سۆڵەیی’ پارەکەی بینیوە لە چەکمەجەی ئۆتۆمبێلەکەیدا، هەواڵیدا بە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەربەندیخان و پارە و مۆبایلەکەی ڕادەستی نوسینگەکە کرد، پاشان پارە و موبایلەکە ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.