ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ناکرێت بەنزینخانەکان ڕۆژانە بڕی زیاتر لە 50 لیتر بەنزینی حكومی بە هەر ئۆتۆمبێلێک بدەن، هەر بەنزینخانەیەكیش سەرپێچی بكات، سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئاداری 2026 بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایگەیاند: “لەمەودوا هەر ئۆتۆمبێلێك بۆی هەیە بڕی 50 لیتری بەنزین لە ڕۆژێكدا لە وێستگەكانی بەنزینی حكومی بە نرخی 750 دینار وەربگرێت.”
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەر بەنزینخانەیەک سەرپێچی بکات، خۆی بەرپرسیار دەبێت و بەپێی ڕێنماییەكان سزا دەدرێت.
ڕۆژانە لە دەیان بەنزینخانەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، بەنزینی حكومی بەنرخی پاڵپشتیكراو بە 750 دینار بە هاووڵاتییان دەدرێت.