بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ ئەو 200 عومرەکارەی کە بەهۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانەوە لە فڕۆکەخانەی مەدینە گیریان خواردبوو، بە سەلامەتی گەڕانەوە.
ڕۆژی یەکشەممە 1ی ئاداری 2026 کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان ڕاگەیاند: “ئەو عومرەکارانەی کە لە فڕۆکەخانەی مەدینە گیریان خواردبوو، بە سەلامەتی لە ڕێگەی وشکانییەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.”
کاروان ستونی گوتیشی: “ژمارەی ئەو عومرەکارانە 200 کەس دەبوون و بە بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرە لەسەر هێڵ بووە تاوەکو گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.”
گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان باسی لەوەش کرد، تاوەکو بارودۆخی ناوچەکە بەم شێوەیە بێت لە ئەگەری نەبوونی فڕۆکە، ناچار دەبن عومرەکارەکان بە ڕێگەی وشکانی بگەڕێندرێنەوە. داواش لە هاووڵاتییان دەکات لەم کاتەدا گەشتەکانیان دوابخەن.