بەشی زیاتر لە شەش مانگ خۆراک هەیە

ئەمڕۆ قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: “بارودۆخی بازاڕ زۆر ئاساییە و موادی خۆراکی لەکۆگاکاندا بۆ پێویستی زیاتر لە شەش مانگ هەیە.”

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئاداری 2026 قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە ڕایگەیاند: “ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەینەوە کە خۆمان چاودێری بازار و کۆگاکان دەکەین, مەرزەکان ئاسایین و کاروباری بازرگانی نەوەستاوە. هەروەها ڕێگە بەهیچ بەرزبوونەوەیەکی نائاسایی نرخ نادەین هەر خاوەن کۆگاو فرۆشگا و بریکارێک پێداویستی خۆراکی گران بکات ڕێکاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.”

قائیمقامیەتی ڕانیە, داوایەکیش لە هاووڵاتییان دەکات و گوتی: “پێویستە هاووڵاتییان هەڵاوسانی ئابووری لەبازاردا دروست نەکەن بەپێی پێویستی ڕۆژانەی خۆیان خۆراک و پێداویستی لەبازاردا دابین بکەن.”

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەشدا دەڵێت: “بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلەوە; 07708593000.”