هاتووچۆی هەرێم، شۆفێرانی خاوەن تابلۆی دهۆک ئاگادار دەکاتەوە کە ئێستا هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی تابلۆی هەولێر دەتوانن سزاکانیان لە ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە حکومەتی هەرێمی کوردستان ببینن.
ڕۆژی شەممە 31ی کانوونی دووەمی 2026, بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی هەرێم ڕایگەیاند: ئێستا شۆفێرانی خاوەن تابلۆی دهۆک دەتوانن هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی تابلۆی هەولێر، لە ئەپڵیکەیشنی “KRDPass” ئۆتۆمبێلەکانتان زیاد بکەن و سزاکان ببینن.
هاتووچۆی هەرێم گوتیشی: بە هیوای ئەوەی کە بینینی سزاکان واتان لێ بکات سەرپێچی زیاتر نەکەن.
ئەپلیکەیشنی KRDpass، یەکێکە لە پڕۆژە دیجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاووڵاتییان، کە وەکو جزدانێکی ئەلیکترۆنی وایە و زۆرترین بەڵگەنامە حکومییەکان لەخۆ دەگرێت، نموونە تۆی هاووڵاتی پێویست ناکات ئەو هەموو ناسنامەیە هەڵبگریت. هەروەها هەر لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە دەزانی مووچەی ئەم مانگەت چەندە، چەندی بنەڕەتییە، چەندت لێ بڕاوە و ئەو لێ بڕينە هی چییە.