حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دەبێت حکومەتی عێراق 384.6 ملیار دۆلار قەرەبووی خەلکی کوردستان بکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی کانوونی دووەمی 2026, فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان خەمڵاندنی بۆ زیانی تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەنێوان ساڵانی (1963-2003) کردووە، کە دەبێت پارەی خەلکی کوردستان بدات.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: حکومەتی ئێستای عێراق کە میراتگری ڕژێمەکانی پێشووە، دەبێت قەرەبووی خەڵکی کوردستان بکاتەوە.