پیاوێک: دکتۆرەکە هێلکە گونێکی دزیووم

هاووڵاتییەک دوای شەش مانگ لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی دەردەکەوێت کە هێلکە گونێکی نەماوە و دکتۆرەکەشی پێی دەڵێت؛ پێویستت پێی نییە بۆیە دەرمهێناوە. 

ڕۆژی سێشەممە 6ی کانوونی دووەمی 2026 هاووڵاتییەک کە دانیشتووی قەزای شەقڵاوەیە، بۆ میدیاکان ئاشکرای دەکات؛ لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دکتۆر بەبێ ئەوەی پرسی پێ بکات هێلکە گونی لای چەپ دەرهێناوە و دوای شەش مانگ لە نەشتەرگەرییەکە گومانی کردووە و زانیوویەتی کە ئەم ئەندامەی جەستەی نەماوە. 

چیڕۆکەکە لەسەر زاری قوربانییەکە بەم شێوەیەیە: 

لە شەقڵاوە سەردانی شاری هەولێرم کرد بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک، بەڵام ئەو نەشتەرگەرییەی کە ئەنجاممدا سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە دوای نزیکە ساڵێک سەردانی هەمان ئەو دکتۆرەم کردەوە کە نەشتەرگەرییەکەم لای ئەنجام دابوو، ئەو جارەیان دکتۆرەکە بە گرەنتی نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامدام.

پیاوەکە دەڵێت: دوای نزیکەی شەش مانگ گومانم کرد کە “هێلکە گونی چەپە”م نەماوە، بۆیە بڕیارمدا پشکنینی سۆنەر ئەنجام بدەم، تاوەکو دڵنیاببمەوە، بەڵام لە پشکنینەکە دەرکەوت کە گومانەکەم ڕاستە.

بەگوێرەی گێڕانەوەی ئەو هاووڵاتییە، دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی کردووە و دڵنیابۆتەوە لەوە کە هێلکە گونی چەپەی لەدەستداوە، سەردانی هەمان ئەو دکتۆرە دەکات کە نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجام داوە. دکتۆرەکە دان بەوە دەنێت کە هێلکە گوونەکەی دەرهێناوە، بەڵام دەڵێت، “نەم فرۆشتووە.”

لە بەرامبەر ئەو کارەدا، پیاوەکە دەڵێت؛ “من بەو دکتۆرەم گووتووە داوای یاساییت لەسەر تۆمار دەکەم، چونکە دزیت لە من کردووە، بەڵام دکتۆرەکە پێم دەڵێت، من ئازادم و ڕێگەپێدراوم لە کاتی نەشتەرگەری هەر ئەندامێکی جەستەی نەخۆش دەربهێنم.”

لە ڤیدیۆیەک کە ئەو پیاوە داویەتی بە میدیاکان؛ گفتووگۆ لەگەڵ دکتۆر دەکات و دکتۆرەکە پێی دەڵێت؛ “تۆ 23 ساڵە ئیشت بەو گونە نییە” پیاوەکەش لە بەرامبەردا پێی دەڵێت؛ “تۆ چووزانی کارم پێی نییە، من ڕەنگە هاوسەرگیری بکەم.”

پیاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد؛ “ئەو دکتۆرە داوای لێ کردووم، گەر تۆ واز لەو بابەتە بهێنێت دە ئەوەندەی ئەو بڕە پارەیەت پێ دەدەمەوە کە لە نەشتەرگەرییەکە خەرجتکردووە”، بەڵام پیاوەکە لەبەرامبەردا دەڵێت؛ من لە مافی خۆم خۆشنابم، چونکە ئەو دکتۆرە دزی لێم کردووە. 

هاوبەشی کردن

ئەنفلۆنزا بڵاوبۆتەوە و ڕۆژانە بە سەدان منداڵ تووشی دەبن

شەپۆلێکی ئەنفلۆنزای وەرزی لە نێو منداڵانی پارێزگای دهۆک بڵاوبۆتەوە و نەخۆشخانەی منداڵان دەڵێت؛ “لە ئێستادا 160 منداڵ لە بەشە جیاوازەکاندا خەوێندراون.” ڕۆژی شەممە 13ی کانوونی یەکەمی 2025 د. نزار...

ژنێک ئەندامی نێرینەی پیاوەکەی دەبڕێت

بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، ئەمشەو لە سنووری گەرمیان ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی بڕیوە و ڕووداوەکەش بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە. کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە پشت بەستن بە...

گەنجێک بەهۆی نەشتەرگەرییەک چاوی ڕاستەی کوێر دەبێت

گەنجێکی سنووری پارێزگای هەولێر بەهۆی نەشتەرگەرییەکی هەڵە چاوی ڕاستی لەدەست دا. هاووڵاتییەک بە ناوی کە نیشتەجێی شاری هەولێرە و تەمەنی 28 ساڵە، بە مەبەستی...

کێشانی ڤەیپ دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی گونەکان و نەزۆکبوون

پسپۆڕێکی نەزۆکی و لاوازی سێکسی دەڵێت؛ “کێشانی ڤەیپ کاریگەری زۆری هەیە لە خانمان و پیاوان بۆ نەزۆکی.” توێژینەوەیەکیش ئاشکرای دەکات، “دوکەڵی ڤەیپ دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی قەبارەی گونەکان...

لە کەرکووک دوو منداڵی پێکەوەلکاو بە نەشتەرگەری لە یەک جیاکرانەوە 

نەشتەرگەری جیاکردنەوە دوو منداڵی دووانەی پێکەوەلکاو لە کەرکووک ئەنجامدرا و منداڵێک گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەشیان تەندروستی جێگیرە. ڕۆژی دووشەممە 2025-11-24 گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک، سامان یابە عەلی...

لە پارێزگایەکی کوردستان  624 کەس تووشی ئایدز بوون

لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 624 کەس تووشی نەخۆشی ئایدز بوون و 230 کەسیان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن. جێگری سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە، خالید ڕەحمانی ڕایگەیاند: بە...

لە سلێمانی بزمارێکی لە گەروی هاووڵاتییەک دەرهێندرا

هاووڵاتییەکی تەمەن 36 ساڵ بزمارێک قوت دەدات و لە نەخۆشخانە بۆی دەردەهێنن. ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند؛ لەلایەن تیمی ئێشکگری نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری،...

پسپۆڕێکی کۆرپەلەزانی: کەمیی هێلکە و سپێرم هۆکارێکی باوی نەزۆکییە

پسپۆڕێکی وردی کۆرپەلەزانی و منداڵی بلووری لە کەرکووک داوا لە کوڕان و کچان دەکات پێش ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری، پشکنینی توانای زایەندی (هێلکە و سپێرم)...

جۆرە دەرمانێکی قژ ڕووتانەوە بەکارهێنەرانی توشی نەخۆشی دەروونی دەکات 

توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی دەریخستووە؛ دەرمانی فیناسترايد، کە بۆ چارەسەرکردنی قژ ڕووتانەوەی پیاوان بەکاردێت، ڕەنگە مەترسیی تێکچوونی باری دەروونی و بیرکردنەوە لە خۆکوشتن زیاد بکات. توێژینەوەیەکی زانکۆی هیبرۆ...

هەواڵی ناوخۆ