بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، ئەمشەو لە سنووری گەرمیان ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی بڕیوە و ڕووداوەکەش بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە.
کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە هەواڵەکەی پشتڕاستکردۆتەوە و پێی گووتوون” ژنەکە بە چەقۆ و بەشێوەیەکی تەواوەتی ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی لێکردوەتەوە”.
ئەم سەرچاوەیە زیاتر ڕوونیکردۆتەوە ” پیاوەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەکەمان، چارەسەری فریاگوزاریی پێویستی بۆ کراوە و بۆ چارەسەری زیاتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە”.

