گەنجێکی برادۆست بۆ پێدانی ژنی رووسی لە ئۆکراینا شەڕ دەکات

دوای ئەوەی چوار مانگ گەنجێکی دەڤەری برادۆست بێسەروشوێن دەبێت، براکەی چارەنووسی ئاشکرا دەکات و دەڵێت؛ براکەمان بە پێدانی ژنی رووسی و شووقە و مووچەیەکی باش هەڵخەڵەتێندراوە ئێستا لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگی رووسیا بەرامبەر ئۆکراینا شەڕ دەکات.

سیامەند وەهاب، برای مەتین وەهاب، گەنجە بێسەروشوێنەکەی دەڤەری برادۆستە، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند؛ “ لە مانگی چواری ئەم ساڵ، مەتینی برام ڕووی لە شاری هەولێر کرد و لە شووشتنگەیەک ئیشی دەکرد، بەڵام دوای دوو مانگ گەڕایەوە.”

برای گەنجەکە، سیامەند وەهاب ئەوەشی ڕاگەیاند؛ مەتین مانگی حەوت بە پێمانی گوت کە دەچێت لە پردێ ئیش دەکات، بەڵام لەو کاتەی چووە بازگەی پردێ تاوەکو 15ی 8ی 2025 دەنگی نەما.

پاش ئەوەی بۆ ئەم ماوەیە مەتین هیچ دەنگێکی نامێنێت، بە گوتەی سیامەند وەهاب، کورتە ڤیدیۆیەک بۆ برایەکی دیکەی دەنێرێت و دەڵێت؛ “من لە شاری باخمووتی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا شەڕ دەکەم.”

پاش ئەم کورتە ڤیدیۆیە، خێزانی ئەم گەنجە بێسەروشوێنە دەکەونە سۆراخکردنی زیاتر و گەنجێکی دیکەی کورد دەدۆزنەوە کە لە شارێکی دیکە بەرامبەر ئۆکراینا شەڕ دەکات؛ ئەویش گوتوویەتی: “خەڵکێکی زۆری عێراق لە کورد و عەرەبمان تێدایە.”

سیامەند وەهاب، باس لە چوونی براکەی بۆ بەرەکانی جەنگ و نێو سوپای رووسیا دەکات و دەڵێت؛ “چوونەکە بە ئازادیی خۆیەتی و بەزۆرەملێ نییە، بەڵام پێیانگوتووە ئیشێکی زۆر باشە و مووچەیەکی زۆرە، هاوکات شووقە و پاسپۆرت و ژنیشت مسۆگەرە. بۆیە براکەمان هەڵدەخەڵەتێ و دەچێت؛ بەڵام پێی ناڵێن دەتبەینە بەرەکانی جەنگ.”

لە ئێستادا ماڵباتی مەتین وەهاب داوا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن، هەوڵێک بدرێت و سۆراخێکی براکەی بکرێت و “دەمانەوێ تەنیا ئەوە بزانین کە ئایا ماوە یان مردووە.”

هاوبەشی کردن

39 کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی شەمەندەفەر گیانیان لەدەستدا

بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە باشووری ئیسپانیا 39 کەس گیانیان لە دەست دا و 75 کەسی دیکەش برینداربوون. ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 18ی کانوونی دووەمی...

ترەمپ هەڕەشەی جدی لە ئێران دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشە لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات و دەڵێت: ئەگەر ڕژێمی ئێران بەردەوام بێت لەسەر کوشتن و لە سێدارەدانی خۆپیشاندەران، “کاردانەوەیەکی زۆر...

دۆناڵد ترەمپ هەرەشە لە 7 وڵات و هەرێمێک دەکات؛ ئێران و سووریاش بەشێکن 

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕاپۆرتێکی دەربارەی هەرەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوکردۆتەوە و لە ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت، هەر یەک لە وڵاتانی، کەنەدا، مەکسیکۆ، کوبا، کۆڵۆمبیا،...

لە زانکۆیەکی ئەمریکی دەستڕێژی گوللە کرا و 11 کەس بوونە قوربانی

لە زانکۆی براونی ویلایەتی ڕۆد ئایلەند، بە هۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە دوو کەس کوژران و نۆ کەسی دیکە برینداربوون.  ڕۆژی شەممە، 13ی کانوونی یەکەمی 2025, ڕووداوێکی...

ئاگر لە یانەیەکی شەوانە کەوتەوە و 25 کەس گیانیان لەدەستدا 

لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانەی ویلایەتی گۆوای وڵاتی هیندستان بە لایەنی کەمەوە 25 کەس گیانیان لەدەستدا و لە نێویشیاندا گەشتیار هەیە. ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2025 سەرۆکوەزیرانی ولایەتی...

ترەمپ: ئاگاداری هێرشەکەی سەر کۆرمۆرم 

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکی کورد، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت؛ ئاگاداری سەر هێرشەکەی کۆرمۆرم و بۆ پێدانی سیستەمی دژە مووشەکیش سەیری دەکەینەوە.  ڕۆژی سێشەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2025 لە یەکێک...

بەهۆی دروستبوونی لافاو زیاتر لە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا

لە هەفتەی ڕابردووە، بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو بەرۆکی چەند وڵاتێکی گرتووە و بەگوێرەی زانیارییەکانی فرانس 24 نزیکەی 1,012 هاووڵاتی لە وڵاتانی ئەندەنوسیا، سریلانکا و تایلەند گیانیان...

پاپای ڤاتیکان: فرەژنی جۆرێکە لە کۆیلایەتی

پرسی فرەژنی بۆتە بابەتی گەرمی نێو کاسۆلیکییەکان و پاپای ڤاتیکانیش دەڵێت؛ فرەژنی پێچەوانەی یاسای ئەخلاقییە. پاپای ڤاتیکان، رۆبێرت پرێڤۆست نووسراوێکی دەرکردووە بە ناوی لەم نووسراوەی...

45 عومڕەکار لە نێو پاسێکدا سووتان و گیانیان لەدەستدا

پاسێکی عومڕەکاران وڵاتی هیندستان لە ڕێگای شاری مەککە بۆ مەدینە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گڕی گرت و دەرئەنجام 45 کەس گیانیان لەدەستدا و یەک کەسی دیکەش برینداربوو. ئەمڕۆ...

هەواڵی ناوخۆ