هاووڵاتییەکی تەمەن 36 ساڵ بزمارێک قوت دەدات و لە نەخۆشخانە بۆی دەردەهێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند؛ لەلایەن تیمی ئێشکگری نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری، بزمارێک لە گەروی چارەخوازێکدا دەرهێنرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی نەخۆشخانەکە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نەخۆش و بزمارەکە، ئاماژە بە تەمەنی چارەخوازەکە دەدات و دەڵێت، تەمەنی 36 ساڵە.
تەندروستی سلێمانی، دەربارەی هۆکار و چۆنیەتی قوتدانی بزمارەکە، لە بڵاوکراوەکەیدا هیچ ئاماژەیەکی پێ نەداوە.


