دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە شاری سلێمانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، بەیانی ئەمڕۆ پۆلیس دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئۆکتۆبەری 2025 پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند؛” لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.”
ڕووداوەکە لە گەڕەکی کارێزە وشکی شاری سلێمانیی ڕوویداوە. پۆلیسی سلێمانی بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕایگەیاند،” ژنەکە لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە و هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی خێزانی.”
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای دەکات، تۆمەتبار [س، ف، ح] و لەدایکبووی [1996]. بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسایی سزادان ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.