ئەو کرێکارەی دوێنی لە ئەنجامی تەقینەوە لە کارگەیەکی شیشی سنووری شاری هەولێر برینداربوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
ڕووداوەکە دوانیوەڕۆی دوێنێ 27ی ئەیلولی 2025 لە کارگەی شیشی لاجان لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕوویدا و بەهۆی تەقینەوەیەک لەنێو پاشماوەی ئاسنی کارگەکە، کرێکاێک بە ناوی [یاسین هادییە]ی تەمەن 25 ساڵ بە سەختی برینداربوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، یوسف کەریم، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند؛ “ئەو کرێکارەی دوێنێ لە تەقینەوەکە برینداربوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.”
لەلایەکی دیکەوە داڵ میدیا زانیویەتی، لە تەقینەوەکەی دوێنی کارگەی شیشی لاجان تەنها یەک کرێکار برینداربووە.
ئاماری لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئاشکرای دەکات، لە نۆ مانگی ئەم ساڵدا تەنها لە سنووری پارێزگای هەولێر 9 کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.