چوار ئەندامی یەک خێزان لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان کوژران

لەسەر ڕێگای گوندێکی باکووری کوردستان، هێرشی چەکداری دەکرێتە سەر خێزانێک و چوار ئەندامی خێزانەکە بەیەکەوە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان کوژران.

ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو 14ی ئەیلولی 2025 نزیک کاتژمێر 10:55 خولەک ڕوویداوە، کوژراوەکانیش دایک و باوکێک و دوو منداڵەکەیان بوون کە تەمەنیان 5 ساڵان و 9 ساڵان بووە. هاوکات شوێنی ڕووداوەکە، سەر رێگای گوندی نەواڵەی سەر بە ناحیەی قوبین بووە.

دەربارەی ڕووداوەکە پارێزگاری ئێلهـ ڕایگەیاند: چەند کەسێکی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر ئەو خێزانە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتن، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و بە فەرمانی دادوەر، چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون.

تەرمی قوربانییان براونەتە پزیشکی داد و دواتر ڕادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێنەوە و بڕیارە تەرمەکان لە گوندی ئەسکیهامور بە خاک بسپێردرێن.

میدیا تورکییەکان ئەوەش ئاشکرا دەکەن؛ دوژمنایەتی لە نێوان لایەنەکاندا بوونی هەبووە.

هاوبەشی کردن

لە سێ پارێزگای کوردستان بەفر دەبارێت 

بەگوێرەی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ لە سێ پارێزگای باکووری کوردستان بەفر دەبارێت و لە پارێزگاکانی دیکەش باران. ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا...

لە شارێکی کوردستان سێ ئەندامی یەک خێزان لە نێو ماڵەکەیان بە گوللە کوژران 

لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، سێ ئەندامی یەک خێزان کە ژن و مێردێک و منداڵێکی پێنج ساڵان بە کوژراوی لە نێو ماڵەکەیان دۆزرانەو و...

فڕۆکەیەکی تورکی بە 20 سەربازەوە کەوتە خوارەوە و هەموویان گیانیان لەدەستدا

فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتی تورکیا، بە 20 سەربازەوە تێکشکا و کەوتەخوارەوە. شەوی ڕابردوو 11ی تشرینی دووەمی 2025 ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند؛ فڕۆکەیەکی بارهەڵگری سەربازی تورکیا لە جۆری C-130 لە نزیک...

گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ تورکیا دەستپێدەکەنەوە

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی: ڕۆژی سێی ئەم مانگە یەکەم گەشتی ئاسمانیی تورکیا دەگاتە سلێمانی. دوێنێ شەممە، 1ی تشرینی دووەمی 2025، دانا موحەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی...

کوردێک دەبێتە دەوڵەمەندترین کەسی تورکیا 

بازرگانێکی باکووری کوردستان لە ئێستادا بووەتە دەوڵەمندترین کەسی تورکیا و سامانەکەی نزیک 14 ملیار دۆلار دەبێت.  ئەم بازرگانە کوردە ناوی یە و لە پارێزگای ئەرزنگانی باکووری کوردستان لەدایکبووە....

یانەی ئامەدسپۆر سزادرا

بۆ جارێکی دیکە یانەی ئامەدسپۆر، لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا سزادرا بەهۆی ئەوەی درووشمێکی کوردی بەکارهێناوە. فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا بۆ جاری دووەم یانەی ئامەدسپۆری...

چوار کەس لەنێو بیرێکی ئاودا خنکان 

لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان چوار کەس لەنێو بیرێکدا خنکان کە بۆ مەبەستی پاککردنەوە چوونەتە نێو بیرەکە. ڕووداوەکە لە ڕۆژی سێشەممە 30ی ئەیلولی 2025 لە ناوچەی چەرمیکی سەر بە...

لە پارێزگایەکی باکووری کوردستان بەفر دەبارێت

کەشناسی تورکیا بڵاویکردۆتەوە، پێشبینی دەکرێت لە بەرزایەکانی چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان بەفر ببارێت و پلەکانی گەرماش 5 بۆ 10 پلە دادەبەزن. ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی ئەیلولی 2025 کەشناسی تورکیا ڕایگەیاند؛ سبەی پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوول...

مێرمنداڵێک دوو پۆلیسی تورکی کوشت و دانەیەکی دیکەی بریندارکرد

لە پارێزگای ئیزمیری وڵاتی تورکیا هێرش کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیس و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس کوژران. بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی باڵچۆڤای سەر بە پارێزگای ئیزمیر،...

هەواڵی ناوخۆ