ناوی کارمەندانی سەر سندوق بڵاوکرایەوە 

 كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تیروپشكی بۆ ناوی ئەو كەسانە كرد كە بڕیارە بۆ هەڵبژاردنی مانگی 11ی ئەمساڵی عێراق وەكوو كارمەندی سەر سندووقی دەنگدان دەستبەكار بن.

خالید عه‌باس، به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق، راگەیاند: “ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئەیلولی 2025، تیروپشك بۆ ناوی ئەو كەسانە كرا كە ناوی خۆیان بۆ كارمەندی كۆمسیۆن تۆمار كردبوو.”

ئاماژەی بەوەش دا، ئەمجارە ناوەكان لەنێو ئەپڵیكەشنێكە دەبێت و لەسەر مۆبایل دابەزێندرێت، ناوەكان ئاسان دەدۆزرێنەوە و ئێستا ناوەكان هەیە

خالید عه‌باس ئاشكراشی كرد، چاوەڕوان دەكرێت زیاتر لە دەیان هەزار كارمەند بەر هەرێمی كوردستان بكەون كە 10 هەزار كەسیان بۆ دهۆكە و مووچەی ئەو كەسانە لە نێوانی 150 بۆ 400 هەزار دینار دەبێت.

لێرەدا کلیک بکەن و ئەپڵیکەیشنەکە دابەزێنن و ناوەکانی تێدایە:

بۆ سیستەمی ئەندرۆید:

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.ihec.app&fbclid=IwY2xjawMza0lleHRuA2FlbQIxMABicmlkETFqMEdUc3g3TVFEenVuSlQ4AR7M1B008TxI8V6wODmtJKmGbZHYTW46nGVPSND3CSZScxYqXv

بۆ سیستەمی IOS ئایفۆن:

https://apps.apple.com/us/app/ihec-iq/id6743668611