مۆدێلێک بڵاوکراوەتەوە کە گوزارشت لە شێوەی زۆرینەی مرۆڤەکان دەکات تاوەکو ساڵی 2050 و بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە هۆکار دەزانێت.
رێکخراو و کۆمپانیای [casino] مۆدێلەکەیان دروست کردووە و بە ژیری دەستکرد داتاکانی توێژینەوەکان و قسەی توێژەرانیان تێکەڵ بە مۆدێلەکە کردووە، بەم جۆرە نموونەیەکی خەیاڵی پێشبینیکراویان بۆ 25 ساڵی داهاتوو دروستکردووە.
مۆدێلەکە وێنەی مرۆڤانێک پێشبینی دەکات، کە شێوەیەکی ناڕێک و پێستێکی هەستیار و داخوراوی هەیە بەهۆی بەکارهێنانی چەندین بەرهەمی جوانکاری و ئەنجامدانی جوانکاری ڕوخسار بە شێوەیەکی بێ سنوور، هەروەها ڕووتانەوەی قژ و ڕەشبوونی ژێر چاوەکان کە ئاماژە بە مانەوەی زۆر لەسەر مۆبایلەکان دەدەن.
بوونی ملێکی خوار و پشتێکی ناڕێک لە مۆدێلە دروستکراوەکە، ئاماژە بە تێکچوونی مل، ئێسک و ماسوولکەکان دەکات بەهۆی زۆری بەکارهێنانی مۆبایل و توێژەرەکە دەڵێت؛ چەمانەوەی مل لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایلدا ملئێشە زیاد دەکات و ماسوولکەکانی مل و شانیش لاواز دەکات.
بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، بەشێکی زۆری خەڵک هەفتانە 90 کاژێر بە بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانەوە کات بەسەر دەبەن، ئەمەش وایکردووە مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە ببێتەوە لەبەردەم بە تەندروستمانەوەیدا.