لە وڵاتێک سەردانی زاوا بۆ ماڵە خەزوران قەدەغەکرا

لە نوێترین بڕیاری حکومەتی ئەفغانستان سەردانی زاوای بۆ ماڵە خەزورانی لە پێش ئاهەنگی هاوسەرگیری و لە رۆژی هاوسەرگیریشدا قەدەغەکرا.

بڕیارەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئەیلولی 2025 لە ڕۆژنامەی فەرمی حکومەتی ئەفغانستان بە ناوی هەشتی (سبوح) بڵاوکراوەتەوە. بڕیارەکە لە ویلایەتی پاکتیکا کە یەکێکە لە ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە دەرکراوە و بەتەواوەتی جەخت لەوە دەکاتەوە؛ پێش ئەنجامدانی هاوسەرگیری و تەنانەت ڕۆژی هاوسەرگیریش زاوا بۆی نییە سەردانی ماڵە خەزوران، واتا خێزانی ئەو کچەی کە بڕیارە ژیانی هاوژینی لەگەڵ پێکبهێنێت بکات. 

ڕۆژنامەی هەشتی، بڕیارێکی دیکەشی بڵاوکردۆتەوە و ئەمەیان پەیوەستە بە بڕی مارەی هێنانی ژنی دووەم. لە بڕگکانی ئەم بڕیارەشدا هاتووە؛ هەر پیاوێک بیەوێت ژنی دووەم بهێنێت، مەرجە بڕی 500 هەزار پارەی ئەفغانی کە دەکاتە زیاتر لە 7 هەزار دۆلار بکاتە مارەیی بۆ بوکەکە.

سەرەڕای ئەم بڕیارانە، حکومەتی ئەفغانستان جەخت لەوە دەکاتەوە، لە کاتی ئەنجامدانی ئاهەنگی هاوسەرگیری، نابێت لە سێ ئۆتۆمبێل زیاتر بەشداری ئاهەنگەکە بکەن.

هاوبەشی کردن

دوو پەیامنێر و دوو وێنەگری کەناڵی جەزیرە لە غەززە کوژران

شەوی ڕابردوو کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند؛ دوو پەیامنێر و دوو وێنەگرمان لە شاری غەززەی وڵاتی فەلەستین بەر بۆردوومانی ئیسرائیل کەوتن و گیانیان لەدەست دا. شەوی یەکشەممە، 10ی...

بێ پارەی نەی هێشت حیزبێکی کوردی بەشداری هەڵبژاردن بکات

حیزبی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان بەهۆی بێ پارەی نەیانتوانیووە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بکەن و دەڵێن؛ “خەرجیمان لەسەر شانی ئەندامانمانە.” ڕۆژی شەممە 9ی ئابی 2025، كامیل حاجی...

بەشدار بازیانی: مەسرور بارزانی سەرقاڵی ڕازیکردنی ئیدارەی “ترامپ”ـە بۆ جیاکردنەوەی بەشە بودجەی کورد لە بەغدا

ڕۆژنامەنووسێک زانیاری دەربارەی سەردانی مەسرور بارزانی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت؛ مەسرور بارزانی ماوەی چەند ڕۆژێکە گەیشتوەتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سەرقاڵی...

هەواڵی ناوخۆ