بە مەبەستی ئامادەکاری تەواو بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی، حکومەتی عێراق ناو تۆمارکردنی خێزانەکانی بەشێوازی ئەلیکتڕۆنی دەست پێ کرد.
رافد سادق، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئەیلولی 2025 بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند؛” کۆمپانیاکەمان لینکی ئەلیکترۆنی تایبەت بە تۆمارکردنی ناوی خێزانەکانی کارا کردووە.”
رافد سادق ئەوەشی ڕاگەیاند: پڕۆسەکە پشت بە بەرنامەی مۆدێرن دەبەستێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هەر خێزانێک لە رێگەی دەزگا فەرمییەکانی سەر بە وەزارەت لە بەغدا و پارێزگاکانەوە بەشی تەرخانکراوی خۆی لە نەوتی سپی وەردەگرێت.
تۆمارکردنی ناوی خێزانەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تایبەتە بە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم تۆمارکردنە. ئەمەش لەکاتێکدایە ساڵانە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرمیلێک نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان لە وەرزی سەرمادا دابەش دەکات.