7 کورد بەربژێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویجن

هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج دەستی پێ کرد و 7 کورد بەربژێرن لە نێو 18 پارت بۆ بەدەستهێنانی 169 کورسی پەرلەمان.

رۆژی دووشەممە 11ی ئابی 2025 هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی نەرویج دەستی پێ کرد و تاوەکو 5 ئەیلوول بەردەوام دەبێت. ڕۆژی 8ی ئەیلوول، ڕۆژی سەرەکی هەڵبژاردنەکەیە و هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەو کەسانەیە کە بە هۆکارێک ناتوانن لە ڕۆژی سەرەکی دەنگ بدەن.

هەڵبژاردنی ئەم جارەی نەرویج، 18 پارتی سیاسی کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 169 کورسی پەرلەمانی نەرویج لە 19 پارێزگا و هەر پارتێک دەتوانێت 30 بەربژێری هەبێت لە هەر پارێزگایەک.

7 کورد لە دوو پارتی جیاواز بەربژێرن بۆ پەرلەمانی نەرویج:

چوار کورد لە پارتی سوور بەشدارن بە ناوەکانی؛ نیگار عینایەتی لە پارێزگای ئاکەرشهوس و سەحەر ئایدار لە پارێزگای ئۆسلۆ ، هەروەها نەویسا فەلەحزادە لە پارێزگای هێدەرمارک  و ئەوین ساڵح لە پارێزگای تێلەمارک. 

نیگار عینایەتی، پارێزگای ئاکەرشهوس
سەحەر ئایدار، پارێزگای ئۆسلۆ
ئەوین ساڵح، پارێزگای تێلەمارک

سێ کوردی تر لە پارتی سۆسیال چەپ بەربژێرن بە ناوەکانی بەرهەم ئازادی لە پارێزگای ئۆستفۆڵد، مانی حوسەینی و ئەیلوی دەمیرهانیش لە پارێزگای ئۆسلۆ.

بەرهەم ئازادی، پارێزگای ئۆستفۆڵد


بەگوێرەی دوایین ڕاپرسی میدیای نەرویج، پارتی کار 29%ی دەنگەکان، پارتی پێشکەوتن کە پارتێکی ڕاستڕۆی پارێزگارە 21%ی دەنگەکان و پارتی پارێزگاران 16%ی دەنگەکان دەبەنەوە. پارتی چەپی سۆسیال 7% و پارتی سوور 6%ی دەنگەکان دەبەنەوە.

هەڵبژاردنی ڕابردوو، پارتی کار 48 کورسی، پارتی پارێزگاران 36 کورسی و پارتی ناوەند 28 کورسی پەرلەمانیان بردەوە. پارتی چەپی سۆسیالست 13 کورسی و پارتی سور 8 کورسیان بردەوە.

هاوبەشی کردن

20 ملیۆن دۆلار بۆ غەززە تەرخان دەکرێت

بە دوو گوژمە، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە20  ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە سندوقی وەڵامدانەوەی فریاگوزارییەکان بۆ هاوکاریکردنی غەززە لە پڕکردنەوەی پێداویستییە بەپەلەکان تەرخان دەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2025 ڕێکخەری فریاگوزاریی...

کۆچبەرێک: چوپەکەمان کون بووە و خەریکە نقوم دەبێت

60 کۆجبەری کورد، لە کەناڵی ئینگلیزی لە لێواری مەرگدان و زۆربەیان ژن و منداڵن. ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئۆکتۆبەری 2025 چالاکوان ڕەنج پشدەری بڵاویکردۆتەوە؛ “بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە زەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بووەوە...

شیشێکی یەک مەتری لە جەستەی کرێکارێک دەچەقێت 

کرێکارێکی تەمەن 30 بۆ 40 ساڵ کە کاری دروستکردنی دیوار دەکات، لە سەکۆیەکی 2 مەتری دەکەوێتەو خوارەوە و شیشێکی 100 سانتیمی لە کۆمیەوە دەچەقێت و تا شانەکانی دەڕوات. ڕووداوەکە گەرچی هی ئێستا...

سەربازانی ئیسرائیل توشتی نەخۆشی عەقڵی بوون 

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ 31 هەزار سەربازمان توشی نەخۆشی دەروونی و کێشەی عەقڵی بوون. دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئامارێکی دەربارەی تەندروستی سەربازانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ 31...

ترامپ تووشی نەخۆشی بووە و پەڵەیەکی ڕەش لەسەر دەستی دەرکەوتووە

دووبارە پەڵە ڕەشەکەی دەستی ڕاستی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەنگدانەوەی میدیاکانی لێکەوتەوە و دکتۆرەکەی دەڵێت؛ تووشی نەخۆشەییە دەمارییەکان بووە. ڕۆژی دووشەممە 25ی ئابی 2025 ڕۆیتەرز...

یونامی: سزادانەکەی شێروان شێروانی مایەی تانە لێدانە

یونامی نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی سزادانی چوار ساڵ و نیو زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنووس شێراوان شێروانی و داوا دەکات حکومەتی هەرێم سەروەری یاسا و مافەکانی مرۆڤ...

بەشدار بازیانی: مەسرور بارزانی سەرقاڵی ڕازیکردنی ئیدارەی “ترامپ”ـە بۆ جیاکردنەوەی بەشە بودجەی کورد لە بەغدا

ڕۆژنامەنووسێک زانیاری دەربارەی سەردانی مەسرور بارزانی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاودەکاتەوە و دەڵێت؛ مەسرور بارزانی ماوەی چەند ڕۆژێکە گەیشتوەتە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و سەرقاڵی...

ڕووسیا پەیامێکی توند بۆ ئەمریکا دەنێرێت

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕووسیا هۆشداری بە ئەمریکا دەدات و پێی دەڵێت“ڕووسیا، ئیسرائیل یان ئێران نییە و هەموو هەڕەشەیەک لە وڵاتەکەی هەنگاوێک بۆ جەنگ...

سەرکردەیەکی ئەڵمانیا پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا دەکات

فریدریش مێرتز، سەرکردەیی سیاسی ئەڵمانیا ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکای بە گرنگ دەزانێت بۆ پەرەسەندنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکان فریدریش مێرتز، سەرکردەی سیاسیی ئەڵمانیا، پشتگیری خۆی...

هەواڵی ناوخۆ