ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی کەسنەزان ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاونیشتمانی برینداربوون و گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ی ئابی 2026، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی (هەولێر – کەسنەزان – کۆیە)، ڕووداوێکی گەورە و سەختی هاتووچۆ ڕوویدا؛ بارهەڵگرێک خۆی بە چەندین ئۆتۆمبێلدا کێشا و ئاگر لە شوێنی ڕووداوەکە کەوتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چوارکەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون. ئەگەری زیادبوونی ئەو ژمارانەش هەیە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی، پۆلیسی هاتووچۆ و ئەمبوڵانسەکانی فریاکەوتن لە شوێنی ڕووداوەکەن. تیمەکان بە چڕی کار دەکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و ئۆتۆمبێلەکان لە ژێر بارهەڵگرەکە و ناو بارهەڵگرە تێکشکاوەکاندا گیریان خواردووە.