کۆرەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە باوکی بەدەست نەخۆشی شێرپەنجە دەناڵێنێت و دۆخی تەندروستی باش نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئابی 2026 هەنتەر بایدن، کوڕی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند: باوکی سەرەڕای وەرگرتنی چارەسەر، نەخۆشیی شێرپەنجە بەتەواوی لە جەستەیدا بڵاوبووەتەوە.
هەنتەر بایدن گوتیشی: “ئەمە زۆر ئازاربەخشە و لە زۆر ڕووەوە زۆر ماندووکەرە، بەڵام هێشتا باوکم بەهێزە، ئەو هەر بەردەوامە لە کارەکانی و باوەڕێکی بەهێزی بەم وڵاتە هەیە و بەڕاستی بینینی ئەم دیمەنانە ئەستەم و ناخهەژێنە.”
بایدن لە تەمەنی 81 ساڵیدا بۆ جاری دووەم خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا کاندید کرد، بەڵام دوای ئەوەی لە دیبەیتێکی تەلەڤیزیۆنیی ڕاستەوخۆدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا شکستی هێنا، فشارێکی زۆری لێ کرا لەلایەن ناوخۆی پارتی دیموکراتەکانەوە، بۆیە لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا پاشەکشەی کرد.