دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تەممووزی 2026 لە چوارچێوەی یەکەم گەشتی فەرمیدا بۆ دەرەوەی وڵات دوای دەستبەکاربوونی کابینە نوێیەکەی بەغدا، عەلی زەیدی لە واشنتن لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پێشوازیی لێکرا.
ترەمپ لەکاتی پێشوازی لە زەیدی لە بەردەم دەرگای کۆشکی سپی وەستا و گوتی: “ئەمە کەسێکی باشە و بە هەڵبژاردن چووەتە پۆستەکەی من خەڵکی عێراقم خۆشدەوێت.”
لەلایەکی دیکەوە حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: “ئەم سەردانە دەبێتە هۆی واژۆکردنی چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری نەوت، غاز و وزە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان.”
گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی هاوبەشیی ستراتیجی بە گرنگترین پشتیوانی دادەنرێت بۆ بەرجەستەکردنی هاوبەشییەکە و گواستنەوەی لە قۆناغی ئەمنی و قەیرانەکانەوە بۆ پانتایی ئابووری.