دوا بەدوای هێرشی نوێی ئێران بۆ سەر هەردوو وڵاتی کوێت و بەحرەین دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا هۆشداریدەدات لەوەی ئێران بونی نامێنێت ئەگەر ئەمریکا بڕیاری هێرشی نوێ بدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026 بەحرەین و کوێت ڕایانگەیاند: بەرگری ئاسمانی وڵاتەکانیان ڕێگرییان لە هێرشە موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کردووەتەوە.”
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند: “بەهۆی پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن ئێرانەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا شوێنەکانی هەڵگرتنی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و شوێنەکانی ڕاداریان لە ئێران كردووهته ئامانج.”
ترەمپ گوتیشی: “ڕەنگە سەردەمێک بێت کە ئێمە نەتوانین عەقڵانی بین و ناچاربین ئەو ئەرکە تەواو بکەین کە لەڕووی سەربازییەوە بە سەرکەوتووی دەستمان پێکرد، ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئێران بوونی نامێنێت.”
بەر لە هۆشدارییەکەی ترەمپ، سوپای ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، دوای چەند کاتژمێرێک لە ئامانجکردنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز، جارێکی دیکە ئێرانیان کردووهتە ئامانج، ئەوەش خراپترین پەرەسەندن بوو لەو کاتەوەی هەردوولا ڕێککەوتنێکی کاتی ئاشتییان واژۆکرد.